ئافره‌تانی رووسیا بۆ پوتن: مێرده‌كانمان مه‌نێرن بۆ بەرەی جەنگ
K24 - هەولێر
كۆمه‌ڵێك له ئافره‌تان و دایكانی رووسیا داوا له ڤلادیمێر پوتن ده‌كه‌ن، ناردنی پیاوه‌كانیان و منداڵه‌كانیان بۆ "ئه‌و سه‌ربڕینه رابگرێت"، کە مه‌به‌ستیان جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیایه، کە پێیانوایە به‌بێ مه‌شق و پڕچه‌ككردن ده‌یان نێرنه جه‌نگ.
كه‌ناڵیSOTA ی رووسیی له تێلێگرام بڵاوی كرده‌وه، كۆمه‌ڵێك ئافره‌ت داوایان له ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا كرد، له سه‌ره‌تای مانگی ئادار، خۆشه‌ویستانمان ناچار ده‌كرێن له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كان بیانێرن بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ، ئه‌مه‌ش دوای ته‌نها چوار رۆژ له مه‌شق كردن.
ئافره‌ته‌كان پۆستهرێكیان هه‌ڵگرتووه و به زمانی رووسی تێیدا نووسراوه 580 به‌شی تۆپهاوێژه‌كانی هاوێرتز.
یەکێک لە ئافره‌ته‌كان دەڵێت: "مێردەکەم لەگەڵ دوژمن‌دا لەسەر هێڵی ئاگرە، پیاوەکانمان وەک بەرخ دەنێردرێن بۆ سەربڕین، و ئەرکیان پێدەسپێردرێت، كۆمه‌ڵێك كه له پێنج پیاو پێكدێن به‌رامبه‌ر بە 100 پیاوی دوژمنی پڕچه‌ك".
دەشڵێت: "ئەم پیاوانە ئامادەن خزمەت بە وڵاتەکەیان بکەن، بەڵام هەریەکەیان بەپێی ئەو پسپۆڕییەی کە تێیدا راهێنانی پێکراوە".