رووسیا: ئهو ئامانجهی له ئۆكرانیا ههمانه تهنها به رێگهی سهربازیی بهدی دێت
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە، کرێملین رایگەیاند، ئامانجەکانی مۆسکۆ لە ئۆکرانیا تەنها لە رێگەی سەربازییەوە دەتوانرێت بەدی بهێنرێت.
دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین رایگەیاند "ئەو ئامانجانەی رووسیا لە ئۆکرانیا ههیهتی، لە ئێستادا تەنها بە رێگەی سەربازی دەتوانرێت بەدیبهێنرێت".
ئەو لێدوانانەی رووسیا لە کاتێکدایە کە شەڕی توند لە شاری باخمووت لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بەردەوامە، سوپای ئۆکرانیا دانی بەوەدانا کە دۆخەکە سەختە.
پیسکۆڤ گوتیشی: وڵاتهكهی پێشوازیی له هەر هەنگاوێک لە نێوان سعوودیە و ئێران دا دهكات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوانیان له ناوچهكه.