كۆشكی سپی وه‌ڵامی ئێران دەداتەوە

K24 - هەولێر

رۆژی دووشه‌ممه‌، کۆشکی سپی رایگەیاند، لە ئێستادا هیچ رێککەوتنێکی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ ئێران نییە و ئەمەریکا بەردەوامە لە پەیوەندییەکانی له‌گه‌ڵ ئێران سەبارەت بە چۆنیەتی گەڕاندنەوەی ئەو ئەمەریکییانەی لەوێ راگیراون.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: هیچ رێککەوتنێک نییە، دوا شت کە دەمانەوێت بیکەین ئەوەیە کە هیوایەکی درۆینە بدەینە ئەو خێزانانەی کە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی گەڕانەوەی ئازیزانیان دەکەن بۆ ماڵەوە".

پێشتر رۆژی یەکشەممە 12/3/2023، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو، ئێران و ئەمەریکا گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان، ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارە بەم نزیکانە ئاڵوگۆڕەکە ئەنجام بدرێت.

ئەمیروڵڵاهیان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، تاران و واشنتن لە چەند رۆژی رابردوودا گەیشتوونەتە رێککەوتن، کە  ئەگەر شتەکان لە له‌لای ئەمەریکییه‌كانه‌وه‌ بە باشی بەڕێوەبچن، پێموایە لە ماوەیەکی کورتدا گه‌واهیده‌ری ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان دەبین.