فهرماندهیهكی ئۆكرانیا: له شهڕی باخمووت زیانی زۆر به هێزهكانی رووسیا دهگهیەنین
K24 - هەولێر
لە شەڕ و پێکدادانەکان شاری باخمووت لە ئۆکرانیا و زياد بوونى زیانەکانی نێوان هێزەکانی ههردوولا، کیێڤ بەڵێن دەدات کە مۆسکۆ دەگاتە بنبەست لە هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەی دۆنباس لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە.
رۆژنامهی تایمزی بهریتانی بڵاویكردهوه، گوندی مێنکیڤکا دوایین ناوچەیە کە لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە کۆنترۆڵ كراوه لەسەر رێگای خێرا لە باکووری باخمووت.
سەربازێكی ئۆکرانی تەمەن 27 ساڵەکە بەناوی سێرهی بە رۆژنامەکەی گوتووە: "هێزەکانی رووسیا لە هەوڵی گەمارۆدانی هێزەکانی ئۆکرانیادان لە مێنکیڤکا".
بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، شەڕی توند لەنێوان هێزەکانی رووسیا و ئۆکرانیهكان بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوەندی شاری باخمووت لە ئارادایە، کە بووەتە هۆی زیادبوونی زیانەکانی هەردوولا.
بهگوێرهی ههواڵی ئاژانسی فرانس پرێس، کیێڤ هیوادارە هێزەکانی رووسیا لەوێ ماندوو بکات بۆ ئەوەی لە دۆخێکدا بێت کە هێرشی بەرپەرچدانەوەی فراوان دەستپێبکات.
نووسینگەی راگهیاندنی سوپا لە زاری فەرماندەی هێزی زەمینی ئۆکرانیا ئهلێكسهندهر سێرسکی، بڵاویکردەوە، "یەکە هێرشبەرەکانی ڤاگنەر لە چەند ئاراستەیەکەوە هێرش دەکەن، لە هەوڵێکدا بۆ ئەوەی بچنە ناو بەرگری هێزەکانمانەوە و پێشڕەوی بکەن".
سێرسکی دووپاتیکردەوە، کە هێزەکانی ئۆکرانیا لەم شەڕەدا زیانی زۆر بە هێزەکانی رووسیا دەگەیەنن، کە درێژترین شەڕە لە سەرەتای لەشکرکێشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە شوباتی 2022.
بهگوێرهی ئاژانسی رۆیتهرز، مۆسکۆ رایگهیاندووه، کۆنتڕۆڵکردنی باخمووت، هەنگاوێک دەبێت بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی ناوچەی پیشەسازی دۆنباس کە ئامانجێکی سەرەکییە لە شەڕەکەدا.