بەهۆی خستنەخوارەوەی درۆنە ئەمەریکییەکەوە باڵیۆزی رووسیا لە واشنتن بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە دەکرێت
K24 - هەولێر:
گوتەبێژی وەزارەتـی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، لە دوای هێرشکردنە سەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکا لە دەریای رەش لەلایەن فڕۆکەی جەنگیی رووسیاوە، باڵیۆزی رووسیا لە واشنتۆن بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە دەکات.
نێد پرایز، گوتەبێژی وەزارەتـی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمەریکا بۆ گەیاندنی "ناڕەزایەتیی توند لە بەرامبەر ئەو رێگریکردنە نائەمنی و ناپیشەییە" راستوخۆ پەیوەندی بە بەرپرسە باڵاکانی رووسیاوە کردووە.
پرایز گوتی: "باڵیۆزی رووسیا بانگهێشتی ئەو یەکەیەمان دەکەین کە ئەو پەیامەی پێدەگەێنین" و رایگەیاند پرۆسەی بانگهێشتکردنەکە بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت چاوپێکەوتنەکە ئەمڕۆ پاش نیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆی ئەمەریکا بەڕێوەبچێت.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەورووپا (EUCOM)، رایگەیاند، دوو فڕۆکەی جەنگیی رووسی لە جۆری سو-27 لە دەریای رەش گێجەڵیان بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە جۆری (MQ-9) کردووە و یەکێک لە فڕۆکە رووسییەکان بەر فڕۆکە ئەمریکییەکە کەوتووە و لە ئاوی نێودەوڵەتیدا خستوویەتییە خوارەوە.