ئێران به‌یاننامه‌ی ناتۆ ره‌ت ده‌كاته‌وه
تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌ك پێشڵكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمییه
.jpg)
- هه‌ولێر
كۆماری ئیسلامی ئێران به‌یاننامه‌ی ناتۆ سه‌باره‌ت به به‌رنامه مووشه‌كییه‌كانی ره‌تده‌كاته‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی كه سه‌باره‌ت به به‌رنامه مووشه‌كییه‌كانی تاران له به‌یاننامه‌ی ناتۆدا هاتووه، بێ بنه‌مایه و ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌هرام قاسمی هه‌روه‌ها گوتی توانا مووشه‌كییه‌كانی ئێران ته‌نیا له چوارچێوه‌ی به‌رنامه ره‌وا به‌رگرییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران دایه و به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵگرتنی كلاوه‌كی ئه‌تۆمی دیزاین نه‌كراوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، په‌یوه‌ندیی نیوان به‌رنامه‌ی مووشه‌كی و ریككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ره‌تكرده‌وه كه پێی وایه پێشڵكردنی بڕیارنامه‌ی 2231 تایبه‌ت به رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی نییه.
په‌یمانی ناتۆ له به‌یاننامه‌ی كۆتایی له كۆبوونه‌ویه وارشۆ ره‌خنه له به‌رنامه‌ی مووشه‌كییه‌كانی ئێران گرت و به پێشڵكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی وه‌سفیكرد، كه پێشتر له لایه‌ن ئێران و گرووپی 5+1 ئیمزاكراوه و له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی په‌سندكراوه و بۆته بڕیارنامه.