دژەتیرۆری کوردستان: ئەو هێلیکۆپتەرەی شەوی رابردوو کەوتە خوارەوە چەند چەکدارێکی پەکەکەی تێدا بووە
K24 - هەولێر:
دەزگای دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، شەوی 15ی ئاداری 2023، کاتژمێر 20:40، هێلیکۆپتەرێک لە نزیک گوندی بێرکیات لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لە دەست دا.
سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە، دژە تیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەدا، کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییان بە حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان و حکومەتی تورکیاوە کردووە لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەوە، بەڵام لە وەڵامدا رایانگەیاندووە کە هێلیکۆپتەرەکە هی ئەوان نییە.
لە راگەیەندراوەکەی دژە تیرۆری کوردستان هاتووە، کە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەدواداچوون لەو بارەوەیە کردووە و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە، کە هێلیکۆپتەرەکە لە جۆری Eurocopter AS350 بووە و چەند سەرنشینێک لەوانەی گیانیان لە دەست داوە چەکدارانی پەکەکە بوون، بەدواداچوونیش لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت تا زانیاریی تەواو لەسەر هێلیکۆپتەرەکە کۆ بکەنەوە کە سەر بە چ لایەنێک بووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، هێلیکۆپتەرەکە 5 تا 7 سەرنشینی تێدابووە و ئهو شوێنهی فڕۆكهكه لێ كهوتووهته خوارهوه، ناوچهیهكی سنوورییه و زۆرێك لهو ناوچانه بههۆی شهڕی توركیا و پهكهكه چۆڵكراون.