سەرۆکی ئیسرائیل: هەنگاونان بەرەو شەڕی ناوخۆ هێڵی سوورە

ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل
ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل

K24 - هەولێر:

سەرۆکی ئیسرائیل رایگەیاند، هەرکەسێک گومانی وایە دۆخی ئیسرائیل هەرگیز ناگاتە ئاستی شەڕی ناوخۆ ئەوە باش تێنگەیەشتووە و پێویستە هەموو لایەک وریابن.

لە پەیامێکدا ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل سەبارەت بە خۆپیشاندان و گرژییەکان لە وڵاتەکەی راشیگەیاند، چەند هەفتەی رابردوو کاریگەری لەسەر دۆخی ئابووری و سیاسیی و کۆمەڵایەتی ئیسرائیل هەبووە، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە پابەندبن بە خاکی ئیسرائیل و سەروەریەکەیەوە، چونکە هەنگاونان بەرەو شەڕی ناوخۆ هێڵی سوورە.

سەرۆکی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشدا، دەستەواژەی جەنگی ناوخۆ کە هەمووان لێی دەترسن ئێستا زۆر بڵاوبووەتەوە لەئیسرائیلدا و هەوڵی رێگریکردن دەدەن لێی بەهەر نرخێک بێت.