"هه‌ڵبژاردنی هێنری بۆ ئه‌م پۆسته تووشی شۆكی كردووه"

تێری هێنری، ئەستێرەی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و یانه‌كانی ئارسێناڵ و بارسێلۆنا، به‌ربژێره بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانی تۆپی پێیدا ئەرکێکی ناوازە وه‌ربگرێت.
ڕۆژنامەی "لكیپ"ـی فەرەنسا ئاشکرای کردووە کە هێنری کاندیدە بۆ سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەی خانمانی فەرەنسا بۆ شوێنی خانمه راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه (کۆرین دیاکر) کە هەفتەی ڕابردوو لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه فیدراسیۆنی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پۆسته راده‌ستی تێری هێنری بكات، له‌م پێناوه‌یشدا لێژنەیەکی چوار کەسییان پێکهێنا بۆ هەڵبژاردنی ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی خانمانی كه‌ڵه‌شێره‌كان.
جان میشێل ئۆلاس، سەرۆکی یانه‌ی ئۆڵمپیك لیۆن، داوا ده‌كات كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن كارێزما و گه‌وره سه‌ركردایه‌تی تۆپی پێی ئافره‌تانی فه‌ره‌نسا بكات.
لكیپ ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، تێری هێنری وەک یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی سه‌رده‌می خۆی سەیر دەکرێت، چەندین نازناو و خەڵاتی تاكه‌كه‌سی و به كۆمه‌ڵی بەدەستهێناوە.
لەسەر ئاستی مەشق و ڕاهێنانەکان، هێنری وەک یاریدەدەری ڕاهێنەری ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ئیسپانی لە هەڵبژاردەی بەلجیکا کاری کردووە، جگە لەوەی دوو ئەزموونی راهێنه‌رایه‌تی لەگەڵ یانەكانی مۆنتریالی کەنەدی و مۆناکۆی فەرەنسی هەبووە. ئێستا هێنری لە ستۆدیۆی شیکاری بۆ ئەمازۆن پرایم کاردەکات.