کۆریای باکوور: تاقیکردنەوە موشەکییەکانمان پەیامن بۆ نەیارەکانمان

وێنەی میدیای فەرمی کۆریای باکوور لە تاقیکردنەوەی مووشەکی هایپەرسۆنیک لە کانوونی دووەمی 2022
وێنەی میدیای فەرمی کۆریای باکوور لە تاقیکردنەوەی مووشەکی هایپەرسۆنیک لە کانوونی دووەمی 2022

K24 - هەولێر:

تەلەفزیۆنی فەرمی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، تاقیکردنەوەی موشەکییەکانی پیۆنگ یانگ پەیامی ئاگادارکردنەوەی بۆ دوژمن و نەیارەکانیان.

تەلەفزۆیۆنی فەرمی کۆریای باکوور بڵاویشیکردەوە، موشەکێکی کیشوەربڕی بالیستی نوێیان لە جۆری هواسنگ بەسەرکەوتووی لە دەریای ژاپۆن - رۆژهەلات تاقیکردووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی تەلەفزیۆنی فەرمی کۆریای باکوور، لە تاقیکردنەوە موشەکە بالیستییەکەدا کیم جۆن ئون ئامادەبووە و تاقیکردنەوەکەشی وەک پەیام بۆ کۆریای باشوور و ئەمریکا وەسفکردووە.