رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی: چین چه‌كی ره‌وانه‌ی رووسیا كردووه‌

چین چه‌كی ره‌وانه‌ی رووسیا كردووه‌
چین چه‌كی ره‌وانه‌ی رووسیا كردووه‌

K24 - هەولێر:

رۆژنامەی پۆلەتیکۆی ئەڵمانی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، چین لە نێوان مانگی حوزەیران و کانوونی یەکەمی 2022، زیاتر لە هەزار چەکی ئۆتۆماتیک و کەرەستەی دیکە سەربازی وەک پارچەی درۆن و هێلەگی گولـله‌نەبڕی رەوانەی رووسیا کردووە.

پێنتاگۆنیش له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگەیاند، هیچ بەڵگەیەکیان نییە پەکین هاوکاری سەربازی رەوانەی مۆسکۆ کردبێت.

 وەزارەتی دەرەوەی چینیش دووپاتیکردەوە، ڤلادیمیر پوتن و شی جینپینگ پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان هەیە. بڕیاریشە، رۆژی دووشەممە شی جینپینگ سەرۆک کۆماری چین سەردانی مۆسکۆ بکات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامەی پۆلەتیکۆی ئەڵمانی لە راپۆرتێکیدا ئاشکرایکرد، چین لە نێوان مانگی حوزەیران و کانوونی یەکەمی 2022 چین زیاتر لە هەزار چەکی ئۆتۆماتیک و کەرەستەی دیکە سەربازی وەک پارچەی درۆن و هێلەکی گولـله‌نەبڕی رەوانەی رووسیا کردووە.

لە راپۆرتەکەشدا هاتووە، پارچە درۆنەکان لە مانگی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمی 2022 لەلایەن کۆمپانیای تەکنەلۆژیا و زانستی داژیانگی چیننیەوە، لە ئیماڕاتەوە بۆ رووسیا نێردراون.

پۆلەتیکۆ ئاماژەی بەوەشداوە، تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە، ئایا ئەو چەک و کەرەستە سەربازییانە لە گۆڕەپانی جەنگدا بەکارهێنراون یاخود نا.

پات رایدەر گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگەیاند، هیچ بەڵگەیەکیان نییە چین چەکی رەوانەی رووسیا کردبێت.

له‌ 24ـی شوباتی 2022، به‌ فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه‌ به‌رده‌وامه‌.