یەکێتی ئەوروپا و شاندێکی عێراق کۆدەبنەوە

ئاڵای یەکێتی ئەوروپا و عێراق
ئاڵای یەکێتی ئەوروپا و عێراق

K24 - هەولێر:

ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا بڵاویکردەوە، بەمزوانە شاندێکی باڵای وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ شاندی عێراق لە برۆکسل کۆدەبنەوە.

ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا بڵاویشیکردەوە، شاندی یەکێتی ئەوروپا پێکدێن لە جۆسێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و نێردەی 27 وڵاتی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و شاندی عێراقیش پێکدێن لە فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و شاندێکی باڵای حکومی.

ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا دۆسیەی پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و وزەی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.