داعش چواریه‌كی ناوچه‌كانی له عێراق و سوریا له‌ده‌ستداوه
هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هاوڵاتیان زیاتر كردووه
- هه‌ولێر
رێكخراوی داعش له ماوه‌ی 18 مانگدا به‌قه‌د جوگرافیای ئیرله‌ندا ـ یه‌ك له‌سه‌ر چواری ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له عێراق و سوریا له‌ده‌ستداوه.
دامه‌زراوه‌ی IHS بۆ چاودێری كردنی شه‌ڕ رایگه‌یاند ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له عێراق و سوریا له سه‌ره‌تای ساڵی 2015دا، 90.8 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگوشه بوو، به‌ڵام شه‌ش مانگ پاش راگه‌هاندنی خه‌لافه‌ت بۆ 68.3 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگوشه كه‌مبووه.
لێكۆڵه‌رانی دامه‌زراوه‌ی چاودێريكردنی شه‌ڕ رایانگه‌یاند ئه‌م شكسته بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه داعش هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هاوڵاتیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا زیاتر بكات، كه له عێراق و سوریا ژماره‌ی كوژراوان مه‌ده‌نی به‌رز بۆته‌وه و ژێرخانی ئابووری تێكدراوه، پریشكه‌كانی تا ئاستێك گه‌یشتووه ئه‌وروپا.
پاش رزگاركرنی فه‌لوجه له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقی، داعش هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی شیعه زیاتر كردووه.
زیاتر له 300 كه‌س له ته‌قینه‌وه‌ی كه‌ڕاده كوژران و ژماره‌یه‌كی زیاتریش برینداربوونه.
له سوریا، داعش زۆرێك له ناوچه‌كانی له به‌رامبه‌ر سوپای ئه‌سه‌د به پشتیوانی روسیا و ئێران له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها زۆرێك له ناوچه‌كانیشی له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به پشتگیریی ئه‌مریكا له‌ده‌ستدا.
هێزه‌كانی سوریا دیموكرات شاری ستراتیژی شه‌داده و هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی باكووری شاری ره‌قه‌ی پایته‌ختی خه‌لافه‌تی داعشیان كۆنترۆڵ كردووه.