سه‌رۆككۆماری عێراق: هه‌وڵده‌ده‌ین پشكێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی ئاو به‌ده‌ست بهێنین

K24 - هەولێر:
سەرۆککۆماری عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق هەوڵدەدات پشکێکی دادپەروەرانە لە ئاو بەدەستبهێنێت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 24ـی ئادار / مارسی 2023)، له‌تیف رەشید سه‌رۆككۆماری عێراق، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆلا دەشتی به‌رێوه‌به‌ری لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجامدا.
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆماری عێراق گوتی: "عێراق بەدەست کەمی ئاوه‌وه دەناڵێنێت، ئەمەش رێژەی وشکەساڵی و بیابانبوون لە عێراق زیادده‌كات، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین پشکێکی پێویست و دادپەروەرانە لە ئاو بەدەستبهێنین".
سه‌رۆك كۆماری عێراق، باسی له گرنگی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ تێپەڕاندنی کاریگەرییەکانی قەیرانی ئاو و گۆڕانی کەشوهەوا كرد، هەروەها تیشكی خستە سەر پرسی ئاوارەکان و پێویستی چارەسەرکردنی دۆسیه‌كانیان و گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان.
هاوكات رۆلا دەشتی به‌رێوه‌به‌ری لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی"ئیسكوا"، پشتیوانی خۆی بۆ بەرەوپێشبردنی گەشەسەندنی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە عێراق دووپاتکردەوە، گوتیشی: کۆمیسیۆنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رۆژئاوای ئاسیا، لە عێراق و لەو ناوچانەی کە لەلایەن گروپە تیرۆریستییەکانەوە کاریگەرییان لەسەرە، كارده‌كات.