بەهۆی بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 62 ساڵییەوە بۆ 64 خۆپیشاندان لە فەرەنسا بەردەوامە

خۆپیشاندان لە فەرەنسا
خۆپیشاندان لە فەرەنسا

 K24 - هەولێر:

خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی فەرەنسا بەردەوامن و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لەگەڵ سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی کۆدەبێتەوە.

ئێلیزابێس بۆرن سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا رایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو لەگەڵ سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن کۆدەبنەوە.

 بۆرن هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئامادەیە بۆ وەرگرتنی پێشنیاز و سەرنجی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی لەبارەی ئەو چاکسازییەی لە بواری خانەنشینیدا دەستیانپێکردوو، تا ئەو کاتەش هیچ هەنگاوێکی بۆ جێبەجێکردنی یاسای نوێی خانەنشینی نانێت.

بەهۆی بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 62 ساڵەوە بۆ 64 ساڵ خۆپیشاندان لە زۆربەی شارەکانی فەرەنسا بەردەوامە و داوا لە حکومەت دەکەن لە بریارەکەی پاشگەز بێتەوە.