ئۆكرانیا داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات
K24 - هەولێر
ئۆكرانیا داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا گوتی: چه‌كی ئه‌تۆمی له بیلارووسیا بڵاوه پێده‌كه‌ین.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: "ئۆكرانیا چاوه‌ڕوانی رێكاره‌كانی، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌ریتانیا، چین و فه‌ره‌نسایه، بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی رووسیا، هه‌روه‌ها داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌م مه‌به‌سته.
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا رۆژی شه‌ممه، رایگه‌یاندبوو، رووسیا له‌گه‌ڵ بیلارووسیای دراوسێی رێككه‌وتووه، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ته‌كتیكی له خاكی ئه‌و وڵاته، جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه پێشێل كردنی رێككه‌وتنامه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی نییه.