ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی خۆی له دۆخی ئیسرائیل ده‌رده‌بڕێت
K24 - هەولێر
ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی خۆی له دۆخی ئیسرائیل ده‌ربڕی، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی داوای چاكسازی له سیسته‌می دادوه‌ری كردبوو.
ئادریان واتسۆن، گوته‌بێژی ئاسایشی نیشتیمانی كۆشكی سپی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا گوتی: ئێمه زۆر نیگه‌رانین له رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل، جارێكی دیكه جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه.
واتسۆن، ئاماژەی بەوەشکردووە، بەها دیموکراسییەکان هەمیشە تایبەتمەندییەکی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل بوون و دەبێت بمێننەوە.
گوته‌بێژه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له كۆشكی سپی گوتیشی: كۆمه‌ڵگه دیموكراسیه‌كان به‌رێكخستن و هاوسه‌نگی به‌هێزتر ده‌بن، بۆیه ده‌بێت گۆڕانكارییه بنه‌ره‌تییه‌كان بۆ سیسته‌مێكی دیموكراسی له‌سه‌ر بنه‌مای پشتیوانی جه‌ماوه‌ر بێت.
ده‌شڵێت: ئێمە بەردەوامین لە داواکردن لە سەرکردەکانی ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین کات بگەنە یەکلاییکردنەوەی كێشه‌كانیان، پێمان وایە ئەمە باشترین رێگایە بۆ ئیسرائیل و هەموو هاووڵاتیانی وڵاتەکەی.
میراف میخائیل، سەرۆکی پارتی کرێکارانی ئیسرائیل، ده‌ڵێت، "ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئێستا زیاتر لە جاران مەترسی لەسەر وڵات دروست دەکات".
هاوکات میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، خۆپیشاندەران بەربەستە ئەمنییەکانی دەوروبەری ماڵی نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیران شکاندووە.