له سه‌ره‌مه‌رگ داوای كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات

كه‌سێك له تویتێكدا بانگه‌وازێك ئاراسته‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات و داوای لێ ده‌كات سه‌ردانی منداڵێكی تووشبووی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بكات، دۆن له رێگه‌ی ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی زوو وه‌ڵامی بانگه‌وازه‌كه‌ی دایه‌وه و ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه.
كه‌سێك به ناوی عەبدولعەزیز بن حەمەد تویتێكی كردووه و بانگەوازی ئاراستەی ئیدارەی نه‌سڕ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بده‌ن كریستیانۆ رۆناڵدۆ چاوی به منداڵێكی تووشبووی شێرپه‌نجه بكه‌وێت.
ئه‌و كه‌سه‌ی تویته‌كه‌ی كردووه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كریستیانۆ رۆناڵدۆ یه‌كێكه له یاریزانه دڵخوازه‌كانی ئه‌و منداڵه، بۆیه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ مووشه‌كه‌كه‌ی مادێرا ده‌بێته پاڵپشتییه‌كی ده‌روونی باش و زه‌رده‌خه‌نه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له تویته‌كه‌دا وێنه‌ی منداڵه نه‌خۆشه‌كه له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی درێسی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه له دوایین یاریی له‌گه‌ڵ پۆرتوگال پۆشیویه‌تی له‌گه‌ڵ درێسێكی یانه‌ی نه‌سڕ ده‌بینرێت.
تەنها چەند کاتژمێرێک به‌سه‌ر ئه‌م تویته تێپەڕی، ئیداره‌ی یانه‌ی نه‌سڕ وه‌ڵامی بانگه‌وازه‌كه‌ی دایه‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه چاوپێكه‌وتنه‌كه رێك ده‌خه‌ین و چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كه‌ین و داواكارییه‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.

