شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: تایبه‌ت به كه‌ركووك تۆماری ساڵی 1957 له یاسای هەڵبژاردندا جێگیركرا
K24 – هەولێر:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگی بە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان دا، له‌مباره‌یه‌وه شاخەوان عەبدوڵڵا دەڵێت: بەربەستەکانی بەردەم کەرکووک بۆ هەڵبژاردن لابران.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ته‌ماسی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو تایبه‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردن، بابه‌تی ئاواره‌كان بوو، له پڕۆژه یاساكه جێی كراوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان له كه‌ركووك ده‌شڵێت: "ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتووین كه هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك دوابخرێت، تا ئه‌و كاته‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك رێكده‌كه‌ون و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كاتێكی دیكه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌و پارێزگایه دیاریده‌كات".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌وه‌ی گرنگ بوو كه كردمان، چه‌سپاندنی تۆماری ساڵی 1957 بوو، چونكه هه‌موو پڕۆسه‌كانی ته‌عریب كه له كه‌ركووك ده‌ستیپێكردووه، دوای ئه‌و ساڵه بووه.
ده‌شڵێت: "دان به‌هیچ داتایه‌كی دوای ساڵی 1957 دا نانێین، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كه له‌دوای ئه‌و ساڵه هاتبێته كه‌ركووك، به كه‌ركووكی حیساب ناكرێت".