درۆنێکی هاوپەیمانان لە هەولێر کەوتەخوارەوە
K24 – هەولێر:
درۆنێکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کەوتەخوارەوە و گوتەبێژی ئاسایشی هەولێریش بۆ کوردستان24 رایگەیاند، درۆنەکە لەکاتی مەشقکردن بووە و دوای لێکۆڵینەوە هەڵگیراوەتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ (28ـی ئادار/مارسی 2023)، موقەدەم سەباح خدر، گوتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، درۆنێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کەوتووەتە خوارەوە.
گوتەبێژی ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو درۆنەی هاوپەیمانان لەکاتی مەشقدا بووە و دوای لێکۆڵینەوە هەڵگیراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 لە کۆمەڵگەی سێبیران درۆنێک کەوتوەتە حەوشەی ماڵێکەوە و بەهۆیەوە زیانی ماددی بە ماڵەکە و کارەبای ناوچەکە گەیشتووە.