وهزارهتی دهرهوهی عێراق بهرپرسی كاروباری عێراق له بهحرهین بانگهێشت دهكاتهوه
K24 - هەولێر
وهزارهتی دهرهوهی عێراق بههۆی سكاڵایهكی شانشینی بهحرهین به پێشێلكردنی پرۆتۆكۆله دیپلۆماسییهكان، بانگهێشتی بهرپرسی كاروباری عێراق له بهحرهین دهكاتهوه.
ئهحمهد سهحاف، گوتهبیژی وهزارهتی دهرهوهی عێراق رایگەیاند "فوئاد حوسێن وهزیری دهرهوهی عێراق بڕیاریداوه بەرپرسی کاروباری عێراق له شانشینی بەحرەین بگەڕێندرێتەوە بۆ بارەگای وەزارەت لە بەغدا".
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و عەبدولەتیف ئەلزیانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا، ئەمەش دوای ئەوەهات، کە بەحرەین یاداشتیکی ناڕەزایی لەسەر پێشێلکاریە دیپلۆماسییەکانی، موئەیەد عومەر بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە بەحرەین داوەتە ئەو وڵاتە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەو پێشێلکاریانەی موئەیەد ئەنجامی داوە روونکراوەتەوە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین ئاماژەی بەوەکردوە، کە دەستوەردانی لە کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتەدا کردووە، ئەمەش پێچەوانەی ئەو بنەمایانەیە کە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتان رێکدەخەن لە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی بەحرەین، کێشە دیپلۆماسییەکە بە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ هاوتا بەحرەینییەکەی کۆتایی هات، هەروەها جەخت لەسەر قووڵایی پەیوەندییە برایەتییە مێژووییەکەی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو ئاستەکاندا کرایەوە.
لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی عێراق گەڕاندنەوەی بەرپرسی کاروباری عێراقی لە بەحرەین بۆ وەزارەتی دەرەوە لە بەغدا راگەیاند.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "ئەم رێکارە بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی دیپلۆماسی عێراق دێت، کە وەزارەتەکە لە پاراستنی پێگەی دیپلۆماسی پەیڕەو دەکات.