ده‌وڵه‌تی یاسا ره‌خنه‌ له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌گرێت

لۆگۆی ده‌وڵه‌تی یاسا
لۆگۆی ده‌وڵه‌تی یاسا

K24 - هەولێر:

هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا داوا له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات، هۆكاره‌كانی نه‌ناردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ بۆ لیژنه‌كانی په‌رله‌مان بخاته‌ڕوو.

محه‌مه‌د سه‌یهود ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌ ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرایكردووه‌، پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 كاتێكی زۆری ویست تاوه‌كو حكومه‌ت ره‌وانه‌ی كردووه‌، به‌ڵام ئێستا به‌بێ هیچ هۆكارێك ره‌وانه‌ی لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان ناكرێت.

هاوكات محه‌مه‌د شه‌ممه‌ری له‌ هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا سەرسوڕمانی لە هەڵسوکەوتی سەرۆکی پەرلەمان لە دواخستنی ناردنی پرۆژه‌یاسای بودجە و دەرکردنی یاسای سیاسی دەربڕی و داوای ئاشکراکردنی هۆکاری راستەقینەی پشت شاردنەوەی بودجە دەکات.

رۆژی 13/3/2023، ئەنجومەنی وەزیرانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە و ئاماژە بەوەشکراوە، وەک بەشێک لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە دەبێت 400 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت.

Fly Erbil Advertisment