لووتکەی دیموکراسی لە واشنتن بەڕێوەچوو؛ "باسی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان کرا"
K24 - هەولێر:
لە واشنتن بە بەشداری ژمـارەیەکی زۆر لە سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان لووتکەی دیموکراسی بەڕێوەچوو.
لە لووتکەکەدا باس لە پرسەکانی دیموکراسی، گەندەڵی و مافەکانی مرۆڤ کرا و ژیان تاهیر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان تاکە کەس بوو لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەشداری لووتکەکەی کرد.
ژیان تاهیر بە کوردستان24ی گوت: لە لووتکەکەدا بۆ ئامادەبووان باسی لە دۆخی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان کردووە کە چۆن مافی پێکهاتەکان و مافی ژنان پارێزراوە و رێزی لێ دەگیرێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان گوتیشی، ئەزموونی هەرێمی کوردستان بەلای زۆربەی سەرکردەکانی جیهان لەڕووی بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان و پێکهاتەکان بووەتە جێگەی سەرنج.