ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر کۆگایەکی گەورەی یاری قومارکردندا گرت

دیمه‌نێكی كۆگایه‌كه‌
دیمه‌نێكی كۆگایه‌كه‌

K24 – هەولێر:

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانی ئاسایشی هەولێر، دەستبەسەر کۆگایەکی گەورەی یاری قومارکردندا گیرا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کورداستان24 لە هەولێر، ئەمڕۆ (شەممە 1ـی نیسان/ ئێپرێڵی 2023)، لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانی ئاسایشی هەولێر، له‌ رێگه‌ی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی سوات، هەڵیانکوتایە سەر کۆگایەکی گەورەی یاری ئه‌لیكترۆنی و قومارکردن لە رێگه‌ی گردجووتیاری ده‌وروبه‌ری شاری هەولێر و دەستیانبەسەر هەموو ئامێر و كه‌لوپه‌له‌كاندا داگرت.

1
2
3
1
3
5
657

Fly Erbil Advertisment