نێجیریا.. لە پەلامارێکی چەکداریدا حەوت کەس کوژران

K24 - هەولێر:
لە ویلایەتی نیجەر لە نێجیریا، حەوت کەس لە پەلامارێکی چەکداریدا کوژران و 32 کەسیش رفێندران.
بەپێی ئەو ھەواڵانەی کە لە میدیا ناوخۆییەکانی نێجیریا بڵاوبوونەتەوە، ژمارەیەک چەکدار کە تا ئێستا ناسنامەکەیان ئاشکرا نەکراوە، لە ناوچەی کۆنتاگۆرا و ناوچەی مەشەگوی سەر بە پارێزگای نەیجەر، پەلاماری بنکەکانی پۆلیسیان دا و لە ئاکامدا حەوت کەسیان کوشت، کە دوو لە کوژراوان پۆلیسن.
لە پەلامارەکەدا کە خەڵکێکی زۆر برینداربوون، 32 کەسیش رفێندراون.