قایمقامیه‌تی سلێمانی: جۆره توتنێكی نێرگه‌له‌ی به‌ناوبانگ ساخته‌كراوه
-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered.gif)
K24 - هەولێر:
قایمقامیه‌تی سلێمانی لەناوبردنی (200) كارتۆن توتنی نێرگهلەی راگەیاند، کە لە دروستکردنیدا فێڵی تیاکراوە و بەناوی توتنێکی بەناوبانگەوە فرۆشراوە.
بە گوێرەی راپۆرتی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، به‌هۆی فێڵكردن له دروستكردنیدا و ساغكردنه‌وه‌ی به‌ناوی توتنی (النخله) كه جۆرێكی به‌ناوبانگی توتنه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر (200) كارتۆن توتنی نێرگهلەدا گرت، كه بڕه‌كه‌ی سێ تۆن و (200) كیلۆگرامه و به‌ناوی (النخله)ـوه فرۆشراوه.
ئەو بڕە توتنەی دەستی بەسەرداگیراوە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (2023.4.4) به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه، له‌ناوبراوه و به‌تۆمه‌تی فێڵكردن خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسا ده‌كرێته‌وه.
