بلینکن: ئەمه‌ریکا جەخت لە ئاشتییەکی هەمیشەیی لە نێوان رووسیا و ئۆکرانیا دەکاتەوە

K24 - هەولێر:
وەزیری دەره‌وەی ئەمه‌ریکا جەخت لە ئاشتییەکی هەمیشەیی لە نێوان رووسیا و ئۆکرانیا دەکاتەوە.
ئەنتۆنی بلینکن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، نابێت ئاشتی بۆ ئەوەبێت رووسیا پشوو وەربگرێت و هێزەکانی رێکبخاتەوە و دووبارە جەنگ هەڵبگیرسێنێتەوە.
ئەنتۆنی بلینکن، هه‌روه‌ها گوتی: "ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانەکانی ئۆکرانیا پشتیوانی لە هەر جۆرە هەوڵێکی دیپلۆماسی بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی دەکەن، بەڵام نەک هەر جۆرە ئاشتییەک، پێویستە ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بە گوێرەی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت، رێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا بگیرێت و ئاشتییەکی هەمیشەیی بێت، دڵنیایی بدرێت لەوەی تەنیا بۆ ئەوە نەبێت رووسیا پشوو بدات و هێزەکانی رێکبخاتەوە و دووبارە لە کاتێکی دیکەدا جەنگ هەڵبگیرسێنێتەوە."
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.