ده‌وڵه‌تی یاسا: كورتهێنانی پڕۆژه‌یاسای بودجه بۆ سه‌دا 50 كه‌مده‌كرێته‌وه

K24 - هەولێر:
ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی له بازاڕی نه‌وت و ئابووری جیهاندا هه‌یه، رێژه‌ی كورتهێنان له بودجه‌ی 2023 بۆ سه‌دا 50 كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
تركی جه‌دعان سه‌ركرده له هاوپه‌یمای ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای ده‌كات، رێژه‌ی كورتهێنان له پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا زۆر به‌رزه و بووه‌ته جێی دڵه‌ڕاوكێ و ته‌وافوقێكی سه‌ره‌تایی له په‌رله‌ماندا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كورتهێنانه‌كه بۆ سه‌دا 50 كه‌م بكرێته‌وه.
جه‌دعان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مدا بڕگه‌یه‌كی زۆری پڕۆژه‌یاساكه تاووتوێ ده‌كه‌ن و لیژنه‌ی دارایی‌ش به‌وردی خوێندنه‌وه بۆ پرۆژه‌كه ده‌كات و خاڵه ناكۆكه‌كانیش چاره‌سه‌ر ده‌كات.
رۆژی 13/3/2023، ئه‌نجو،مه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە و ئاماژە بەوەشکراوە، وەک بەشێک لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە دەبێت 400 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت.
بە ئامادەبوونی 235 پەرلەمانتار، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025 کرا.
دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران، بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و بە ئامادەبوونی شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوەچوو.