ئه‌مه‌ریكا ژێرده‌ریاییه‌كی ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد
"توانای هه‌ڵگرتنی 154 مووشه‌كی كرۆز له جۆری تۆماهۆك هه‌یه"

K24 – هەولێر:
هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ژێرده‌ریاییه‌كییان ناردووه‌ته ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه به وزه‌ی ئه‌تۆمی كارده‌كات، ژماره‌یه‌كی زۆری مووشه‌كیشی هه‌ڵگرتووه.
تیمۆسی هۆكێنز گوته‌بێژی هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكایی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ژێرده‌ریایی (u.s.s فلۆریدا) ئه‌مڕۆ گه‌یشته ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به كه‌ناڵی سوێسدا تێپه‌ڕی.
له‌مباره‌یه‌وه فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و ژێرده‌ریاییه‌ی ئه‌مڕۆ ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرا، توانای هه‌ڵگرتنی 154 مووشه‌كی كرۆز له جۆری تۆماهۆك هه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، ئه‌مه پێنجه‌م ژێرده‌ریایی ئه‌مه‌ریكییه بۆ پاراستنی هه‌ردوو ده‌ریای سوور و سپی ناوه‌ڕاست ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كراوه.
گوته‌بێژی هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی ره‌تیكرده‌وه، زانیاری له‌باره‌ی ئه‌وه بدات كه ژێرده‌ریاییه ئه‌مه‌ریكییه ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی كه‌نداو بكرێت.