ئەردۆغان: لە 14ـی ئایار قیبلە نیشانی ئەو کەسانە بدەن کە نازانن قیبلە لەکوێوەیە
K24 – هەولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەوانەی کە نازانن قیبلە لە کوێوەیە و بە پێڵاوەوە پێدەنێن بە بەرماڵدا، لە 14ـی ئایاردا نیشانیان دەدەین قیبلە لەکوێوەیە.
له رێوڕەسمی کردنەوەی چەند پڕۆژەیەک له ئیسته‌نبۆڵ، کەسێک بەرماڵێکی نیشانی ئەردۆغان دا و لە وەڵامدا سه‌رۆك كۆماری توركیا گوتی: "بەرماڵم نیشان دەدات و تێدەگەم کە بۆچی بەرماڵم نیشان دەدات، ئێوە دەزانن قیبلە لە کوێوەیە، بەڵام ئەوانەی کە نازانن قیبلە لەوکوێوەیە و بە پێڵاوەوە پێدەنێن بە بەرماڵدا، ئێوە لە 14ـی ئایاردا نیشانیان دەدەن قیبلە لەکوێوەیە".
رۆژی (10ـی ئادار/مارسی 2023)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له كۆشكی كۆماری له ئه‌نقه‌ره، واژووی له‌سه‌ر مه‌رسومی كۆماری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له رۆژی (14ـی ئایار/مایۆی 2023) كرد.
وابڕیار بوو رۆژی 18ـی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2023، هه‌ڵبژاردنه‌كان له توركیا ئه‌نجامبدرێن، سه‌باره‌ت به گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌مه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نییه، به‌ڵكو ته‌نیا گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ له‌به‌رچاوگرتنی واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه.
سه‌رچاوه: AA