ئێران به‌رهه‌می نه‌وت به‌رزده‌كاته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی نەوتی ئێران رایگەیاند, لە بەرنامەیاندایە بە دوو قۆناغ بەرهەم هێنانی نەوت  تا چوار ملیۆن و پێنجسەد هەزار بەرمیل بەرز بکەنەوە.

عەلی کاردار جێگری وەزیری نەوت رایگەیاند، لەگەڵ 23 کۆمپانیای بەناوبانگی جیهانی گفتوگۆیان کردووە و تا ئێستاش لەگەڵ 11 کۆمپانیا رێککەوتننامەیان واژوو کردووە.

کاردار کە بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێرانە ئاماژەی بەوەشكرد، کۆماری ئیسلامیی ئیران  لە قۆناغی یەکەمدا بەرهەم هێنانی نەوت دەگەیەنێتە ئاستی بەر لە گەمارۆ ئابوورییەکان و لە قۆناغی دووهەمیشدا لە ماوەی پێنج ساڵدا ئاستی بەرهەم هێنانی نەوت و گازی ئێران بەرز دەکەنەوە و رۆژانە4 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێنن.