پاوه‌ند له به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی به‌های خۆی نزیكبووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له‌یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌ی ئابووری له‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا، به‌های پاوه‌ندی به‌ریتانی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی نزیكه‌ی له‌سه‌دا دووی به‌هاكه‌ی به‌ده‌ستهێنایه‌وه.
له ئاڵوگۆری ئه‌مڕۆی بازاڕی دراوه‌كاندا، پاوه‌ند له‌سه‌دا یه‌ك پۆینت نۆی به‌هاكه‌ی خۆی به‌ده‌ستهێنایه‌وه، هاوكات له‌سه‌دا یه‌ك پۆینت حه‌وتی به‌رامبه‌ر یۆرۆ به‌ده‌ستهێنایه‌وه , ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاستی ئه‌م دراوه‌یه دوای ریفراندۆمه‌كه‌ی به‌ریتانیا، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی پاوه‌ند له‌كاتێكدایه ماوه‌ی سێ مانگی رابردوو به‌های پاوه‌ند به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رده‌وام له‌دابه‌زین بوو.
دوای ئه‌وه‌ی تیریزا مای سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی به‌ریتانیا دوێنی له‌وتارێكدا به‌ڵێنی سه‌قامگیری ئابووری به گه‌لی به‌ریتانیادا