هەژاری تەنگ بە خەڵکی موسەننا هەڵدەچنێت

K24 - موسەننا

دانیشتوانی پارێزگای موسەننا بەدەست بێکاری و هەژارییەوە دەناڵێنن، بەپێی ئامارەکان موسەننا لە پێشەنگی پارێزگاکانی عێراقە لە بەرزی رێژەی بێکاری، هاووڵاتییەک کە کاری کرێکاری دەکات دەڵێت: ئەگەر لە هەفتەیەکدا رۆژێک یان دوو رۆژ کارمان دەست بکەوێت سوپاسگوزارین.

کازم عیماد، هاووڵاتییەکی دانیشتووی پارێزگای موسەننایە لەبارەی دۆخی شارەکەیان و ژیانی رۆژانەیان بە کوردستان24ی گوت: "بەرۆژووم و رۆژانە دێم بۆ کار، وازم لە قوتابخانە هێنا بۆ ئەوەی خێزانەکەم بژێنم، لە خانووی کرێدا دەژین".

هاووڵاتییەکی دیکەی دانیشتووی موسەننا دەڵێت: "کرێکاری دەکەم و کارمان دەست ناکەوێت، گوزەرانمان زۆر سەختە بەتایبەتی پارێزگای موسەننا، بێکاری زۆری تێدایە".

بەهۆی نەبوونی هەلی کار بەشێک لە دانیشتووانی پارێزگای موسەننا کشتوکاڵی دەکەن، بەڵام گۆڕانکاری کەشوهەوا و وشکەساڵی کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی ئەوانیش هەبووە.

محەممەد جاسم، سەوزەفرۆشە لە موسەننا ئەو دەڵێ: "بازاڕ گرانە، مریشک بە 11 هەزارە، کیلۆیەک شوتی هەزار دینارە، خەڵک لە کوێ پارە بهێنێ؟ کیلۆیەک پیاز بووە بە هەزار و 250 دینار".

Fly Erbil Advertisment