نرخی نەوتی برێنت بۆ 85.25 دۆلار بەرزبووەوە
K24 - هەولێر
نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بەرزبووەوە، هۆکارەکەی بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان لەلایەن ئۆپێک پڵەس دەگەڕێتەوە کە بڕیارە لە دەستپێکی مانگی داهاتووەوە بەرهەمهێنانی نزیکەی ملیۆنێک نیو بەرمیل نەوت کەمبکاتەوە، بەڵام مەترسییەکان لە داکەوتنی ئابووری جیهان ئەو بەرزبوونەوەی سنووردار کردووە.
لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە نزیکەی سەدا 0.2 بۆ 85.25 دۆلار بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکاسیش بە رێژەی سەدا 0.2 بۆ 80.84 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.
هاوکات هەفتەی رابردوو بۆ سێیەم هەفتە لەسەر یەک هەردوو جۆر نەوتی خاو بەرزبوونەوەیان تۆمارکرد، بە تایبەت دوای ئەوەی هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس رایگەیاند، بە شێوەیەکی خۆبەخشانە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمدەکەنەوە.