گرژییەکانی نێوان سەرایا سەلام و حزبوڵڵا دەبێتە مەترسی لەسەر شیعەکان

K24 - هەولێر
گرژییەکانی نێوان سەرایا سەلام، باڵی سەربازی رەوتی سەدر و کەتائیب حزبوڵڵای نزیک لە ئێران، نزیک بوو شەڕو پێکدادان لە نێوانیاندا رووبدات، بەڵام بەهۆی نێوەندگیری حکومەت و سیاسیەکان رێگری لێکرا.
پلاتفۆرمی هەواڵ و ماڵپەڕە نزیکەکان لەرەوتی سەدر، وێنە و ڤیدیۆی دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیی سەر بە لیواکانیان هەڵگرتبوو کە چەکی جۆراوجۆری سووک و مامناوەند و قورسیان هەڵگرتبوو، لەکاتێکدا رۆژی یەکشەممە، هێزی خۆیان لە شەقامەکانی بەغدا نمایش دەکرد، ئەمەش هەوڵێکە لەلایەن لیواکانەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو زەویانەی کە بۆ بزووتنەوەکە دیاریکراون.
سەرچاوەیەکی نزیک لە حکومەت بە شەرقولئەوسەتی راگەیاند: "لایەنە حکومی و سیاسییەکان ماندوونه ناسانه و بۆ ماوەی کاتژمێرێکی زۆر کاریان کرد بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان سەدرییەکان و کەتائیبی حزبوڵڵا.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو گرژییە لە رادەبەدەر و پڕۆسەی نیشاندانی هێز کە لەلایەن سەدرییەکانەوە ئەنجامدرا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری پێکدادان لەنێوان هەردوولا، ئەمەش وایکرد بەشێک لەو لایەنانە بەپەلە هەنگاو بنێن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە، خۆشبەختانەش پێکدادانەکە رووینەدا".
بە گوتەی ئەندامێکی رەوتی سەدر، گرژیی نێوان کەتائیب و رەوتی سەدر، لەسەر پارچە زەوییەکە، کە بۆ دروستکردنی خانوو بۆ کەسوکاری شەهیدانی رەوتی سەدری بەناوی "کۆشکی بەڕێزان" دێت، کە کەتائیبی حزبوڵڵا رەتی کردووەتەوە ئەو زەویە چۆڵبکات، بەڵام دوای نێوەندگیریەکەی حکومەت و سیسیەکان بڕیاردرا بۆ ماوەی چەند رۆژێکی دیکە ئەو زەوییە چۆڵ بکەن.
ئەو ئەندامەی سەدرییەکان شەرقولئەوسەتی راگەیاند، "گرژیی نێوان سەرایە سەلام و و هەندێک گرووپی سەر بە ئێران، لەوانەش کەتائیبی حزبوڵڵا زۆر کۆنە، دەکرێت لە هەر ساتێکدا و بە کەمترین هۆکار بتەقێتەوە، بەڵام موقتەدا سەدر لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی پێکدادان روونەدات، چونکە ئەوە ئاگری مەترسیدار لە شار و ناوچە شیعەکان هەڵدەگیرسێنێت کە کوژاندنەوەیان ئاسان نییە.