دوو خۆبەخش قژی دەستکرد بۆ تووشبوانی شێرپەنجە دروستدەکەن
K24 – هەولێر:
دوو خۆبەش لە رێگەی رێکخراوێکی بەریتانی قژی دەستکرد بۆ تووشبوانی شێرپەنجە دروست دەکەن.
عائیشە محەممەد، توێژەری دەروونی، بە کوردستان24ــی راگەیاند، رۆژانە قژەکان کۆدەکرێتەوە و لە رێگەی ئەو کەسانەی کە دەیبەخشن بە نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە، دواتر بۆ وڵاتی بەریتانیا دەنێردرێت و لەلایهن رێکخراوێکی بەریتانی قژەکەیان بۆ دروست دەکرێت و بۆ توشبووانی شێرپەنجەی رەوانە دەکەن.
ئەو توێژەرە دەروونیە، لە رێگەی کوردستان24، داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکات، ئەوەی دەیەوێت قژی ببڕێت، با قژەکەی ببەخشێتە نەخۆشخانەی چارسەری شێرپەنجە، تاوەکو لەوێدا کۆبکرێتەوە و بنێدرێتە بەریتانیا بۆ دروستکردنی قژی دەستکرد بۆ توشبووان.