هێرشێک بۆ سەر بانکێک لە ویلایەتی کینتاکی کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

شوێنی رووداوەکە
شوێنی رووداوەکە

K24 – هەولێر:

لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر بانکێک لە ویلایەتی کینتاکی ئەمەریکا ژمارەیەک کەس کوژران و بریندار بوون و پۆلیسیش رایدەگەیەنێت گومانلێکراوی رووداوەکەیان کوشتووە.

ئاژانسی ئەسیۆشەیتد پرێس سەرچاوەکانی پۆلیسی ئەو ویلایەتەوە بڵاویکردووەتەوە، کەسێک هێرشی کردووەتە سەر بانکێک لە ناوەڕاستی شاری لویسڤێڵ لە و یلایەتی کینتاکی ئەمەریکا و لە هێرشەکەدا تەقەی کردووە و لە ئەنجامدا نزیکەی چوار کەس کوژراون و هەشتی دیکەش برینداربوونە.

پۆلیسی شاری لویسڤێڵ رایگەیاندووە، پێشتر ئاگاداری هەڕەشەی چەکدارێک وونە لە شارەکە و لەلایەن دانیشتووانەکەیەوە داوایان لێکراوە لە شارەکەی دووریبخەنەوە.

هەروەها پۆلیسی شارەکە ئاماژەی بەوە کردووە، گومانلێکراوی هێرشەکەیان کوشتووە و هیچ مەترسییەک لەسەر ناوچەکە نەماوە بەڵام پێویستە هاووڵاتییان لە شوێنی رووداوەکە دووربکەونەوە.