گروپی ڤاگنەر: لەسەدا 80ـی شاری باخموت كۆنترۆڵكراوه‌

شەڕی باخموت
شەڕی باخموت

K24 - هەولێر:

فەرماندەی گروپی ڤاگنەر کۆنترۆڵکردنی لەسەدا 80ـی شاری باخموتی راگەیاند.

یێڤگینی پریگۆژین فەرماندەی گروپی ڤاگنەر رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزەکانیان توانیویانە لەسەدا 80ـی شاری باخموت کۆنترۆڵ بکەن.

بەگوێرەی راپۆرتێکی پەیمانگەی لێکۆڵینەوە جەنگ، ئەو بەرەوپێشچوونەی ڤاگنەر دوای کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی گروپەکە دێت لە رووبەرووبوونەوەی سوپای ئۆکرانیا.

 ئەم  بەرەوپێشچوونەی گروپی ڤاگنەر دوای رەوانەکردنی هێزە تایبەت و هێزی ئاسمانی سوپای رووسیا دێت بۆ هاوکاریکردنی گروپی ڤاگنەر.

شاری باخموت دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و چەند مانگێکە شەرێکی سەخت لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیا لەو شارە بەردەوامە کە ل 14 مانگی رابردوو هاوشێوەی نەبووە.