له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق تاووتوێی گرفتی نیشته‌جێبوون كرا
كۆبوونه‌وه‌ی پازده‌هه‌می ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كات و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به ئابووری، رێگه و بان و نیشته‌جێبوونییان كرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 11ـی نیسان / ئه‌پرێڵی 2023) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی پازده‌هه‌می ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كرد، تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی یاداشته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری تایبه‌ت به زیاده‌ی باری بارهه‌ڵگره‌كان كرا، كه زیانیان به رێگه ده‌ره‌كییه‌كان گه‌یاندووه، بڕیاردرا بارهه‌ڵگره‌كان پابه‌ندی كێشی دیاركراو بكرێن.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تی له‌سه‌ر عێراقییه‌كان، تاووتوێی پرسی نیشته‌جێبوون كرا، تێیدا بڕیاردرا سندووقی نیشته‌جێبوون فراوانتربكرێت و قه‌رزی زیاتر به هاووڵاتیان بدرێت.
له كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، قه‌یرانی بێكاری و لێكه‌وته‌كانی گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، كه به‌پێی ئامارێك یه‌ك ملیۆن و 589 هه‌زار و 556 كه‌س له عێراق بێكارن، بڕیاردرا ئاماده‌بكرێن و كاریان بۆ بدۆزرێته‌وه.
هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا بڕیاردرا، له‌پێناو كاراكردنی رۆڵی ئافره‌تان و به‌شدارییان له بازاڕی كاردا، ژماره‌ی دایه‌نگه‌كان زیادبكرێن.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پشتگیری له پێشنیازه یاسای ژماره 76ـی ساڵی 2017، تایبه‌ت به نیشته‌جێی بیانییه‌كانیش كرا.