بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ: ئاواره ئێزدی و کریستیانەکان، هەرێمی کوردستان بە وڵاتی خۆیان دهزانن

K24 – هەولێر:
بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رایدهگهیهنێت، ئاواره ئێزدی و کریستیانەکان، هەرێمی کوردستان بە شوێنی ئارام و وڵاتی خۆیان دهزانن.
هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، بە کوردستان 24ی راگەیاند، ئاواره ئێزدی و کریستیانەکان، هەرێمی کوردستان بە شوێنی ئارام و وڵاتی خۆیان دهزانن، بۆیە پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە.
میرانی جەختیشیکردەوە، گەڕانەوەی ئاوارهكان بۆ شوێنەکانیان، بەندە بە جێبەجێکردنی رێککەوتننامهی شنگال و گەڕانەوەی متمانە بۆ ئاوارهكان.