6 راستی له‌ باره‌ی شكسته‌كه‌ی بایرن میونشن به‌رامبه‌ر سیتی

پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری مان سیتی باوه‌شی به‌ تۆماس توخێل راهێنه‌ری بایرن میونشن دا كردووه‌
پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری مان سیتی باوه‌شی به‌ تۆماس توخێل راهێنه‌ری بایرن میونشن دا كردووه‌

لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بایرن میونشن بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک به‌رامبه‌ر مانچێستەر سیتی تووشی شكستێكی گه‌وره‌ هات و لە قۆناغی دووەمدا ئەرکەکەی قورستر ده‌بێت.

بایرن بۆ یاریی داهاتوو ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بگاته‌ قۆناغی داهاتوو لانیكه‌م ده‌بێت 3 گۆڵ بكات بۆ ئەوەی یارییه‌كه‌ بچێتە نێو دوو نیوه‌ی زیاد كراو، ده‌شوانێت به‌ 4 گۆڵی خاوێن به‌ موعجیزه‌ بگاته‌ قۆناغی پێشكۆتایی، ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌كی زۆر مه‌حاڵه‌، چونكه‌ تیپه‌كه‌ی پێپ گواردیۆلا له‌ باشترین سه‌رده‌می خۆیدایه‌.

زه‌برێكی گه‌وره‌ به‌ر موله‌ر كه‌وت

تۆماس مۆلەر تووشی شۆک بوو، دوای ئەوەی لە پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دوورخرایه‌وه‌ و خۆی لەسەر کورسی یەدەگ بینیەوە، ته‌نیا 10 خوله‌ك به‌شداریی یارییه‌كه‌ی كرد.

ئەم دۆڕاندنە ڕێگری لە مۆلەر کرد بۆ ئه‌وه‌ی ناوی بچێته‌ نێو لیستێکی مێژووییەوە كه‌ لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا گەیشتە 100 سەرکەوتنی چامپیۆنزلیگ.

مۆلەر هێشتا دەرفەتی ئەوەی هەیە لە قۆناغی دووەمدا شوێنپێی سەرکەوتنەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە 115 و ئیکەر کاسیاس بە 101 بردنەوە بکەوێت، ئه‌گه‌ر یارییه‌كی دیكه‌ بباته‌وه‌، موله‌ر ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین یاریزان له‌ مێژوودا 100 سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌ك تیپ له‌ چامپیۆنزلیگ تۆمار بكات.

شەرمەزاری توخێل

تۆماس توخێل بۆ یەکەمجار لە چامپیۆنزلیگ وەک ڕاهێنەری بایرن دەرکەوت، دوای ئەوەی دوو هەفتە لەمەوبەر لە شوێنی جولیان ناگلسمان ده‌ستبه‌كاربوو، بەڵام یەکەم توخێل لە یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی كه‌وته‌ دۆخێكی شه‌رمه‌زاری، دوای سه‌ركه‌وتنه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی بایرن لەژێر سەرکردایەتی ناگلسمان تێکدا، کە سەرکردایەتی تیپەکەی کرد لە هەموو یارییەکانی پێشووی ئەم وەرزەدا بە ڕێژەی 100% براوه‌بوو.

پاڵەوانی خولەکە

یارییەکەی مان سیتی بەرامبەر بایرن میونشن تاکە یارییە لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا کە دوو تیپی کۆکردەوە کە نازناوی خولی نێوخۆیی وڵاتەکەیان بردووه‌ته‌وه‌.

سیتی وەرزی ڕابردوو پرێمه‌رلیگی برده‌وه‌، لە بەرامبەردا بایرن له‌ 2013ـه‌وه‌ قۆرخی نازناوی بۆندزلیگای كردووه‌.

هالاند ریكۆرده‌ ڕه‌شه‌كه‌ی تێپه‌ڕاند

پێش یارییەکەی دوێنێ، ئێرلینگ هالاند بەدەست ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی به‌رامبه‌ر بایرن ده‌یناڵاند، بەهۆی ئەوەی لە 7 یاریدا تامی سەرکەوتنی نەکردبوو، بەڵام هالاند كۆتایی به‌و ریكۆرده‌ ڕه‌شه‌ی هێنا و گۆڵێك و ئاسیستێكی كرد و بووه‌ خاوه‌نی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتن له‌ دژی یانه‌ باڤارییه‌كه‌.

شۆکێکی کەتەلۆنی

یانەی مانچێستەر سیتی بە سەرۆکایەتی پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەر، دوای 8 ساڵ توانی ریكۆرده‌كه‌ی بایرن رابگرێت، به‌وپێیه‌ی له‌ 2015ـه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ بایرن له‌ چامپیۆنزلیگ یارییه‌ك به‌ 3 گۆڵ ده‌دۆڕێنێت.

ڕاهێنەرە کەتەلۆنییەکە سیناریۆی بردنەوەی تیپی پێشووی بارسێلۆنای دووباره‌ كرده‌وه‌ کە لە وەرزی 2014-2015 لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتاییدا بایرن به‌ ئەنجامی 3-0 به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا دۆڕا.

ژمارەی مێژوویی

دۆڕاندنی بایرن میونشن لە یاریگای ئیتیحاد دوانزەهەمین دۆڕانی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ. بایرن بووە ئەو تیپەی کە زۆرترین دۆڕانی لە قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ بە درێژایی مێژووی پاڵەوانێتییە گەورەکان تووشی بووە.

Fly Erbil Advertisment