فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادارده‌كاته‌وه

K24 - هەولێر:
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادارده‌كاته‌وه، كه ده‌توانن له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یانه‌وه گه‌شته‌كانیان بۆ هه‌موو وڵاتانی جیهان ئه‌نجام بده‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی بەشى پەیوەندییەگشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانىدا هاتووه: لە رێگەى هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانەوە و به‌گوێره‌ی خشتەى رۆژانەى گەشتەکانیان لە فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییەوه، دەتوانن گەشتەکانتان بۆ هەموو جیهان ئەنجام بدەن.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه، گه‌شته‌كان له‌ڕێگه‌ی هێڵه ئاسمانییه‌كانی: عێراقى، فلاى به‌غدا، هێڵى ئاسمانى قەتەرى، هێڵى ئاسمانى شاهانه‌ی ئوردنى، فلاى دوبه‌ی و ماهان ئێره‌وه ئه‌نجامده‌درێن.