ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا: شێت بووین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی
ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی بۆ بارسێلۆنا تا دێت گه‌رمتر ده‌بێت، هه‌ردوولا خواستێكی گه‌وره‌یان بۆ به‌یه‌كگه‌یشتنه‌وه هه‌یه، به‌ڵام یاسایی دارایی خاوێن له‌به‌رده‌م بارسێلۆنا بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی بۆ كامپ نوو ئاڵۆز كردووه.
پۆڵ بالۆس له ده‌زگای میدیایی (زە ئاتڵێتیك) له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی بۆ بارسێلۆنا له راپۆرتێكدا زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه یاریزانانی بارسێلۆنا فشارێكی زۆریان له‌سه‌ر ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌یان دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كارێك بكه‌ن تا سه‌رله‌نوێ مێسی درێسی بارسێلۆنا بپۆشێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا ده‌ڵێن: "ئێمە شێت بووین بۆ گەڕانەوەی مێسی، هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ گەڕانەوەی دەیکەین، چونكه مێسی هێشتا یاریزانی ژمارە 1ـی جیهانە و، ئێمە زۆر پێویستمان پێیەتی، دڵنیاین به گه‌ڕانه‌وه‌ی لیۆ تۆپی پێی بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر و به‌رچاوتر ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو ململانێی نازناوه‌كان.
له به‌رامبه‌ردا ده‌زگای میدیایی (زە ئاتڵێتیك) بۆچوونی ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی بارسێلۆنای وه‌رگرتووه و پێیانوایه هێشتا گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی ئه‌گه‌رێكی زۆر دوورە، چونكه بارسێلۆنا ناتوانێت مووچه‌ی مێسی دابین بكات، جگه له‌وه‌ش پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی ته‌نیا په‌یوه‌ندی به خودی یاریزانه‌كه نییه به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به هه‌ڵوێستی خاڤێر تێباسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی لالیگاش هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ئۆفه‌ره خه‌یاڵییه‌كه‌ی یانه‌ی هیلالی سعوودی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ بارسێلۆنا قورس كردووه، چونكه یانه سعوودییه‌كه ئۆفه‌رێكی به زیاتر 436 ملیۆن دۆلار پێشكه‌شی مێسی كردووه، له به‌رامبه‌ردا بارسێلۆنا له دۆخی ئێستا ته‌نیا ده‌توانێت ساڵانه 10 ملیۆن یۆرۆ بداته مێسی.