شاژنی به‌ریتانیا تیریزا مای وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران دیاریكرد

K24 - هه‌ولێر:
شاژن ئه‌لیزابێسی دووه‌می به‌ریتانیا، تیریزا مای وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئه‌و وڵاته ده‌ستنیشان كرد.
ئه‌مڕۆ 13ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، د‌یڤید كامیرۆن، له به‌رده‌م داونینگ ستریت، نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، دوایین گوتاری خۆی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته خوێنده‌وه.
دوا به‌دوای ته‌واوبوونی گوتاره‌كه، كه‌مێك به‌ر له ئێستا، شاژنی به‌ریتانیا، شوێنگره‌وه‌ی د‌یڤید كامیرۆنی ده‌ستنیشان كرد و تیریزا مای، وه‌زیری پێشووی ناوخۆی به‌ریتانیای وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ دیاریكرد.