تاران به‌رهه‌م و هه‌نارده‌ى نه‌وت زياد ده‌كات

وەزارەتی نەوتی ئێران رایگەیاند، لە بەرنامەیاندایە بە دوو قۆناغ بەرهەمهێنانی نەوت تا چوار ملیۆن و 500 هه‌زار بەرمیل زياد بكه‌ن.

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی نەوتی ئێران رایگەیاند، لە بەرنامەیاندایە بە دوو قۆناغ بەرهەمهێنانی نەوت  تا چوار ملیۆن و 500 هه‌زار بەرمیل زياد بكه‌ن.

عەلی کاردار، جێگری وەزیری نەوت رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، لەگەڵ 23 کۆمپانیای بەناوبانگی جیهانی گفتوگۆیان کردووە و تا ئێستاش لەگەڵ 11 کۆمپانیا رێککەوتننامەیان واژوو کردووە.

کاردار کە بەڕێوبەری گشتیی کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێرانە گوتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دوو قۆناغدا بەرهەمهێنانی نەوتەکەی زیاتر دەکات. لە قۆناغی یەکەمدا بەرهەمهێنانی نەوت دەگاتەوە ئاستی بەر لە گەمارۆ ئابوورییەکان و لە قۆناغی دووهەمیشدا لە ماوەی پێنج ساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و گازی ئێران زياد ده‌كه‌ن و رۆژانە چوار ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدێنن.