"زیدان به‌ره‌و خولی سعوودیه"

زینەدین زیدان راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید رازیبووە بۆ ماوەی دوو ساڵ ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی نەسری سعوودی بگرێتە ئەستۆ.
دوای ئەوەی رودی گارسیا راهێنەری فەرەنسی یانەی نەسری سعوودی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوور خرایەوە، کارگێری یانەکە هەر زوو هەوڵەکانیان بۆ دەست نیشانکردنی شوێنگرەوەی دەست پێ‌کرد.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیبڤۆی کەتەلۆنیش بڵاویکردەوە، کارگێری یانەکە توانیویانە راهێنەرەکەی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا رازی بکەن، بۆ ئەوەی لە دوو وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتی یانەکەیان بکات.
مۆندۆ هێمای بۆ ئەوەشکردووە زیدان تاوەکو ساڵی 2025 دەبێتە راهێنەری یانەی نەسر و بۆ ئەم دوو ساڵەش 120 ملیۆن یۆرۆ کە دەکاتە 500 ملیۆن ریالی سعوودی وەکو مووچەی پێدەدرێت.
زیدان له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید 3 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 2 خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری جیهان، 2 نازناوی مۆندیالی یانه‌كان، 2 نازناوی لالیگا و 2 ناسناوی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپای برده‌وه، له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید سه‌رپه‌رشتی 149 یاریی كرد، 105 بردنه‌وه، 28 به‌رامبه‌ربوون و 16 شكستی تۆمار كرد، له 2018ـه‌وه له بواری راهێنه‌رایه‌تی دووركه‌وتووه‌ته‌وه.