وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق: پێویسته چه‌كی بێ مۆڵه‌ت دابماڵدرێت و سوڵحی عه‌شایریش كۆتایی پێبێت
"له‌كاتی روودانی هه‌ر ناكۆكییه‌ك، له‌بری بنكه‌ی پۆلیس، په‌نا بۆ هۆزه‌كان نه‌برێت"

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته چه‌كی بێ مۆڵه‌ت دابماڵدرێت و سوڵحی عه‌شایریش كۆتایی پێبێت.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، بە راسپارده‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هۆز و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی پارێزگای میسان كۆبووه‌وه.
ئه‌لشه‌مه‌ری له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌پێناو داماڵینی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، پێویسته هۆزه ره‌سه‌نه عێراقییه‌كان، دژی سوڵحی عه‌شایری و كۆمڵێك دیارده كه زیانی به كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی گه‌یاندووه، شانبه‌شانی هێزه ئه‌منییه‌كان، بوه‌ستنه‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی عێراق، داوای له سه‌رۆك هۆزه‌كان كرد، بۆ پته‌وتركردنی سه‌قامگیری له عێراق، هاوكارییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان چڕبكه‌نه‌وه.
داواشیكرد، له‌كاتی روودانی هه‌ر ناكۆكییه‌ك، له‌بری بنكه‌ی پۆلیس، په‌نا بۆ هۆزه‌كان نه‌برێت.