بانکی ناوەندیی ئەوروپا: ئابووری جیهان بەرەو دابەشبوون دەڕوات

بانکی ناوەندیی ئەوروپا
بانکی ناوەندیی ئەوروپا

K24 –هەولێر:

سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەوروپا هۆشداریدا لە دابەشبوونی ئابووری جیهان و ئامەژەی بەوەکردووە، جیهان بۆ دابەشبوون بۆ سەر دوو بلۆکی کێبڕکیکار کە ئەمەریکا و چین سەرکردایەتی دەکەن هەنگاودەنێت.

کریستین لاگارد، سەرۆکی بانکی ناوەندی رۆژی دووشەمە(17ــی نیسان/ ئێپڕێڵی 2023)، بۆچوونی خۆی لە سیمیناری ئەنجوومەنی ناحکومی ئەمەریکا بۆ پەیوەندیەکانی دەرەوە دەربڕی و گوتی: "ئێمە دابشبوونی ئابووری جیهان بۆسەر بلۆکی رکابەری یەکدی دەبینین، هەر بلۆکێک هەوڵدەدات زۆرترین بەشی تەواوی جیهان لە دەوری بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی خۆی و بەها هاوبەشەکانیدا کۆبکاتەوە".

 

Fly Erbil Advertisment