رێنمایی نوێ لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەردەکرێت
K24 – هەولێر
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێنمایی نوێ لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەردەکات.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ کە تێیدا هاتووە "هەمواری یەکەمی رێنمایی مەرجەکانی سەلامەتی و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی هاوردەکراو ژمارە (7)ی ساڵی 2021 پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (6)ی ساڵی 2009 و دوابەدوای رێنمایی ژمارە (7)ی ساڵی 2021 و ئاماژە بە کۆنووسی کۆبوونەوەی نێوان راوێژکاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری گشتی گومرگ و لە پارێزگاکانی ( هەولێر، سلێمانی، دهۆک) بڕیارماندا بە دەرچوواندنی ئەم رێنماییە:
ماددەی یەکەم:
یەکەم هەموارکردنەوەی بڕگەی یەکەم لە ماددەی (7) لە رێنمایی سەرەوە و بەمشێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:
ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو دەبێت ئەم کەموکوڕیانەی نەبێت.
1-ژێر ئاوکەوتوو، سوتاو و بڕاوە نەبێت.
2-شاسی بڕاوە نەبێت.
3-توکمەی دەرگا یان بانی بڕاوە نەبێت.
4-گشت ئێرباگەکانی پێش تۆمارکردن کاربکات.
لە ماددەی دووەم و سێیەمی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، چەند مەرجێکی دیکەی خستووەتەڕوو.