ده‌میرتاش په‌شیمان ده‌بێته‌وه
نابێت ریفراندۆم بكرێت
K24 – هه‌ولێر
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش په‌شیمان بوونی خۆی له وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستێك به‌رامبه‌ر په‌نابه‌رانی سوریا راده‌گه‌ینێت و ده‌ڵێت ئه‌وه هه‌ڵوێستی پارته‌كه‌ی نییه.
ده‌میرتاش له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ئێزمیر رایگه‌یاند رۆژی پێشتر له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی هه‌ده‌په، بۆ پێدانی ره‌گه‌زنامه‌ی توركیا به په‌نابه‌رانی سوریا داوای ریفراندۆمی كردبوو.
ده‌میرتاش سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵوێسته‌ی گوتی به‌به‌كارهێنانی ریفراندۆم، ناهه‌قیم به‌رامبه‌ر ئه‌و مرۆڤانه كردووه، كه ریفراندۆم بۆ مافی بنه‌ڕه‌تی و ئازادی نابێت.
ده‌میرش پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی كرده‌وه كه ناكرێت ریفراندۆم بۆ پێدانی مافی هاوڵاتیبوون به په‌نابه‌رانی سوریا بكرێت و هه‌ڵه بوونی خۆیشی سه‌باره‌ت به‌م پرسه راگه‌یاند.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌خنه له به‌رپرسانی توركیا گرت كه ئاماده نین به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی هه‌ڵه‌یان به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سوریا داوای لێبوردن بكه‌ن.